AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٢ ١٢:٤٨

وەزیری دەرەوەی لوبنان: نەسروڵڵا پێش لە تیرۆر ئاگربڕی قبووڵ کردبوو

وەزیری دەرەوەی لوبنان: نەسروڵڵا پێش لە تیرۆر ئاگربڕی قبووڵ کردبوو

وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند کە ئەمینداری گشتی حزبوڵا لە حاڵێکدا تیرۆر کرا کە ئاگربڕی 21 ڕۆژەی قبووڵ کردبوو و ئەمریکا و فەڕەنساش ئاگاداری ئەو هەڵوێستەی سەید حەسەن نەسروڵڵا بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، عەبدوڵڵا بوەحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان لە لێدوانێکدا ڕایگەیان کە شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا چەند ڕۆژ پێش لە تیرۆر بوونی ئاگربڕی 21 ڕۆژەی قبووڵ کردبوو.

وەزیری دەرەوەی لوبنان جەختی کرد: لوبنان دوای ڕاوێژ لەگەڵ حزبوڵڵا، ئاگربڕ لەگەڵ ئیسرائیلی قبووڵ کرد. نەبیە بەری سەرۆکی مەجلیس لەگەڵ حزبوڵڵا ڕاوێژی کرد و ئێمەش ئەمریکا و فەڕەنسامان لە ئەو بابەتە ئاگادار کردەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا و فەڕەنساش هەواڵیان دایە ئێمە کە نتانیاهۆش لەگەڵ بەیاننامەکەی بایدن و ماکرۆن ڕیککەوتووە. بڕیار بوو عاموس هۆکشتاین بۆ گفتوگۆ لە ئەو بارەوە سەفەری لوبنان بکات.

News ID 52055

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha